یه‌كێتی داوای ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له‌ی عه‌بدولمه‌هدی له دۆخی که‌رکووک ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق داوای ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات له دۆخی که‌رکووک‌و ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
کوردپرێس:
فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا به گرنگی زانیوه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌په‌له ده‌ستوه‌ردان له دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک بكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ڕووی داوه به‌تایبه‌تی له قه‌زای داقۆق.
فراكسیۆنی یه‌كێتی داواشی كردووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بدات كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی پشێوی له ناوچه‌كه.
شایانی باسه؛ چه‌ند ڕۆژێكه له چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی داقۆقی باشووری که‌رکووک شه‌ڕ و ئاژاوه هه‌یه و به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانیش چه‌ند كه‌سێک بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران