لە کەرکووک هەزاران کورد ناتوانن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو كه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می ته‌عریبی كه‌ركووک راگوێزراون و ناسنامه‌كه‌یان خراوه‌ته پاڵ پارێزگایێكی دیكه بۆیان نییه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌نگ بدەن ئەوەش بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژادرن.
به‌پێی بڕگه‌ی پێنج له مادده‌ی 35ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه به‌م دواییه له په‌له‌مانی عێراق په‌سه‌ند كرا، نزیكه‌ی 50 هه‌زار كوردی كه‌ركووک مافی ده‌نگدانیان نابێت.
رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: "ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكن، به‌ڵام له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک داده‌نیشن ده‌یانتوانی له‌وێ ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان مادده‌ی 35ـی خوێنده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسای و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا و تێپه‌ڕكرا.
ئه‌و كوردانه‌ی به‌پێی ئه‌و مادده‌یه مافی ده‌نگدانیان نییه، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ساڵی 1957ـی كه‌ركووكن ،چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆک كۆماری عێراق ڤیتۆی یاساكه بكات و بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی عێراق پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارنه‌كه ته‌واو ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران