هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری کوژراوانی عێراق و سووریا بڵاو ده‌کاته‌وه
کوردپرێس:
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له به‌یاننامه‌یێکدا ئامارێکی هاوپه‌یوه‌ند به کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل له عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند و ئاشکرای کرد که به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه‌کانییه‌وه که له دژی داعش ئه‌نجامی داوه له ساڵی 2014وه تا ئێستا 1321 هاووڵاتی سڤیلی عێراق و سووریا کوژراون.
هاوپه‌یمانییه‌که له به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: به‌پێی ئاماره‌که، له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانان 34 هه‌زار و 514 هێرشی ئاسمانییان له عێراق و سووریا له دژی داعش ئه‌نجام داوه و کوژرانی ئه‌و 1321 هاووڵاتییه سڤیله به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و له بۆردومانه‌کاندا پێوه بوون.
شایانی باسه؛ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له مانگی ئابی ساڵی 2014وه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی دژی داعش له عێراق ده‌ست پێکردووه و له مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵیشه‌وه له سووریا ئۆپراسیۆنه‌کانی ده‌ست پێکردووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران