ئەمریکا پشتیوانی لە بەشداریی کورد لە دانووستنەکانی ئاشتیی سووریا دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدول کەریم عومەر بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە لە دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەی سەردانی شاندی وڵاتان بۆ باکووری سووریا زیادیکردووە.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وتووشیەتی جیاواز لە سەردانەکانی ڕابردوو کە سەرنجی سەردانی شاندە بیانییەکان گەڕاندنەوەی ژن و منداڵانی داعش بوو، مەبەستی سەردانەکان گۆڕاوە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندوە: لە مانگی حوزەیرانەوە ٩ شاندی بیانی سەردانی کوردستانی سووریایان کردووە کە نوێنەرایەتی ئەمریکا و فەڕەنسا و سوید و ژمارەیێک وڵاتی دیکەی هاوەپەیمانانیان کردووە.
ناوبراو وتووشیەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە دەبێت کورد دەنگی هەبێت لە پێکهێنانی داهاتووی سووریادا.
بەرپرسەکەی رۆژئاوا بە گرنگییەوە باسی لە سەردانی شاندەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، سەردانەکان کردنەوەی پەیوەندییێکی دیبلۆماسی نێوانیانە، هەروەها دانپێدانانە بە هەرێمەکەیان و ڕۆڵی گرنگی رۆژئاوا لە داهاتووی سووریادا.
بەرپرسەکە وتووشیەتی، دڵنیاییان لەو وڵاتانە وەرگرتووە کە هیچ پڕۆسەیێکی جددی سیاسی لە سووریا بە بێ بەشداری کردنی نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بەڕێوەناچێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران