فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ماوەت و قەندیلیان كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی چیای كورتەك-یان لەبناری قەندیل و چیای ئاسۆس-یان لە سنووری شارۆچكەی ماوەت كرد.
کوردپرێس:
پاش نیوەڕۆی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 2ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 24ی تەمووزی 2019 دوو فڕۆكەی جەنگی دەوڵەتی توركیا دوای ئەوەی بۆ ماوەیێک بەسەر ئاسمانی قەندیل-دا بەنزمی سوڕانەوە، دەستیان كرد بە بۆردومانی چیای كورتەك.
لەلایێكی دیكەوە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی چیای ئاسۆس-یان لە سنووری شارۆچكەی ماوت كرد.
میدیای ڕۆژنیوز گوتوویەتی بۆردومانەكە بەردەوامە و بەهۆیەوە ئاگر لەناوچەكە بەربووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران