ڕۆژنامەی عوکازی سعوودیا:
سه‌در و عه‌بادی له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی ڕێككه‌وتوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی عوکاز-ی سعوودیا ئاشكرای ده‌كات هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی عوكاز-ی سعوودی له‌زاری سه‌رچاوه‌یێک له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، هه‌ریه‌كه له موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتوون.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سه‌در و عه‌بادی ورده‌كاریی ته‌واوی دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدییان ئاماده‌كردووه، بڕیاریشه حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌یشارده‌وه كه دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی به‌دوور نازانێت له‌كاتێكدا كه ئۆپۆزسیۆنێكی باش له عێراقدا بوونی نییه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران