دۆڕان کاڵکان بۆ هه‌ولێر و پارتی: ئه‌گه‌ر PKK فه‌شه‌ل بهێنێت سه‌رجه‌متان له‌ناو ده‌چن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆڕان کاڵکان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی په‌که‌که ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی هه‌ولێر گرت هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌و گرووپه له باکووری عێراق و ڕایگه‌یاند: هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌تان کردووه. ئه‌گه‌رچی له ئێستادا به بۆنه‌ی هه‌بوونی په‌که‌که به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێک له ناوچه‌که وه‌ده‌ست ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌که‌که فه‌شه‌ل بهێنێت سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌چن و به‌ره‌وڕووی دۆخێکی خراپ ده‌بنه‌وه. هه‌م به‌غدا و هه‌م هه‌ولێر، هه‌م پارتی و هه‌م یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بانگهێشتی بینینی ڕاستییه‌کان ده‌که‌م و داوایان لێده‌که‌م ڕه‌فتارێکی دروست له‌مباره‌وه بگرنه‌به‌ر.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: هیچ جیاوازییێک له نێوان داعش و هاوپه‌یمانێتیی پارتی داد و گه‌شه (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)دا نییه. ڕه‌وتێک که بۆ هێرشه‌کان یارمه‌تیی داعشی ده‌دا هه‌مان هاوپه‌یمانێتیی AKP-MHP بوو. له ئێستاشدا خۆی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌کانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و په‌که‌که له به‌رانبه‌ر ئه‌وان و له به‌رانبه‌ر داعشدا ده‌وه‌ستێته‌وه. لانیکه‌م هه‌ولێر و بارزانییه‌کان ده‌بێ پشتیوانی له‌م خۆڕاگرییه‌ی په‌که‌که بکه‌ن. ئه‌وان نابێت پاڵپشتیی داعش بن. په‌که‌که هه‌مان بیرۆکه و ستراتێژیی ساڵی 2014ی هه‌یه. که‌سانێک که له‌م ڕێبازه‌دا به‌لاڕێدا چوونه دیارن. هه‌ر که‌س ده‌بێ ڕاستییه‌کان ببینێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران