خبر 2019-07-23 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میتینگی ئاشتیی هەدەپە لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت

بەشی تورکیا- لە کوردستانی تورکیا میتینگی ئاشتی هەدەپە لە ژێر ناوی "لە دژی شەڕ؛ چارەسەری دیموکراتیک" بەڕێوە دەچێت و هەدەپە داوای لە بەرپرسانی ئاکپارتی کردووە تاوەکوو بەشداربن لە میتینگەکەدا''.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی هەدەپە لەمبارەوە ڕایگه‌یاند: "ئەگەر کۆنترین کێشەی چارەسەرنەکراوی ئێمە پرسی کورد بێت ئەوا دەستپێکردنەوە لەم بابەتەدا سوودی خۆی هەیە. هەروەک ئەوەی لە دانووستانەکانی دۆڵمەباخچە جەختی لەسەرکرایەوە، ئێستا لەبری گوێ داخستن لە ئاست ئەم دەنگە، جارێکیدی نوێکردنەوەی هزرمان و گەڕانەوەمان بۆ 2013 بۆ ئەم قۆناخە سوودی خۆی هەیە".

ئەگەرچی هەدەپە لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانیی تورکیا بە گشتی و هەڵبژاردنە دووبارەکراوەکەی ئیستەنبووڵ بە تایبەتی پاڵپشتیی ئۆپۆزیسیۆنی کرد، بەڵام هاوسەرۆکانی هەدەپە ناو بەناو راستەوخۆ پێشنیاز و بانگەواز بۆ ئاشتەوایی دەکەن.

ئەو میتینگە بە بەشداریی بەرپرسانی هەدەپە و ئاکپارتیش بەڕێوەدەچێت، هەدەپە هەوڵدەدات جارێکیدی ئامەد بکاتە سەکۆی داواکاریی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی پرسی چارەسەری كێشه‌ی كورد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.