شارێکی سنووریی تورکیا به ڕۆکت ده‌کرێتە ئامانج
کوردپرێس:
به گوێڕه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوون دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو 22-7-2019 دوو ڕۆکت له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه له باکووری سووریا ئاراسته‌ی شاری سنووریی جیلان پیناری پارێزگای شانلی ئۆرفا کران که ڕۆکته‌کان خانوویێکی گه‌ڕه‌کی تۆرگۆت ئۆزالیان پێکا و به‌هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
به دوای هێرشه‌که وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به هاویشتنی ڕۆکت له باکووری سووریاوه به‌ره‌و تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: دوای هێرشه‌که و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و بابه‌ته چه‌که قورسه جێگیرکراوه‌کانی سوپای تورکیا حه‌وت ئامانجیان له نێو خاکی سووریا بۆردومان کردووه.
له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا کینۆ گابرێل گوته‌بێژی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕه‌تی کرده‌وه مووشه‌که‌کان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی هێزه‌کانیان ئاراسته‌ی نێو خاکی تورکیا کرابێت و گوتیشی: ئامانجی ئه‌و هێرشه تێکدانی ئارامی ناوچه‌که‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران