جه‌یمز جێفری له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌گه‌ڵ خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کردووه و ڕای‌گه‌یاندووه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاکار نیگه‌رانیی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌سته‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستی له سووریا ده‌ربڕیوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا زیاتر ھاتووه: "له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاکار ئاماژه‌ی به چه‌ندین بابه‌ت کردووه له‌وان؛ دروست کردنی "ناوچه‌ی ئارام" له ڕۆژھه‌ڵاتی فورات به ھه‌ماھه‌نگیی تورکیا و ئه‌مریکا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی داعش و ده‌رکردنی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌که‌که/ یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام و له‌ناوبردنی پێگه‌ی چه‌کداران له ناوچه‌که و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌که قورسه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی مه‌رجی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و برا سووریانه‌ی که شوێنه‌کانیان جێھێشتووه."
ئاکار ڕاشی‌گه‌یاندووه که خه‌باتی تورکیا له دژی برا کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که نییه و ته‌نھا له دژی تیرۆریستانی داعش و په‌که‌که/ یه‌په‌گه‌یه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیادا ئاماژه به‌وه کراوه: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ھه‌ردوولا ھاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێوه کاره ھاوبه‌شه‌کانی په‌یوه‌ست به دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن شانده سه‌ربازییه‌کانی ھه‌ر دوو وڵات و له وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا درێژه‌یان ھه‌بێت."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران