خبر 2019-07-18 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ھاوسەرۆكی ھەدەپە:

ئۆجەلان له‌ چوار نامه‌ی نوێدا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات

بەشی تورکیا- ھەدەپە ئاشكرای دەكات، چوار نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بۆ ھاتووە كە لە ھەرچواریاندا داوای دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند: سەرۆک كۆمار لە دەستپێكیدا بە درووشمەكانی مافەكانی مرۆڤ و یەكسانی و ئازادی دەردەكەوت، بەڵام دوایی پاشەكشەی كرد و لەگەڵ مەھەپە ھاوپەیمانێتی پێكھێنا.

تەمەللی ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا پێویستی بە دەستپێكردنەوەی بەپەلەی پرۆسەی ئاشتی ھەیە، عەبدولڵا ئۆجەلانیش لە چوار نامەدا كە بۆ ھەدەپەی ناردوون داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیی دەكات.

ھەدەپە داواش دەكات، پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی توركیا تاووتوێ بكەن و رێكبكەون، داواش لە پەرلەمان دەكات نەچێتە پشوو تا چاكسازی دادوەری پەسەند دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.