قائیمقامی پێنجوێن:
بۆ بەنێودەوڵەتی بوون، سنووری سەیرانبەند چاوەڕێی بڕیاری بەغدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت: چاوەڕێی بڕیاری بەغداین تاكوو خاڵی سنووری سەیرانبەند بكرێت نێودەوڵەتی.
کوردپرێس: هەرچەندە ئێران ڕەزامەندیی لەسەر بەنێودەوڵەتی كردنی خاڵی سنووریی سەیرانبەند داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكوومەتی عێراقی وەڵامی حكوومەتی هەرێمی نەداوەتەوە خاڵە سنوورییەكە وەک خۆی ماوەتەوە.
زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە ماڵپەڕی خەڵكی ڕاگەیاند: خاڵی سنووریی سەیرانبەند وەک خۆیەتی و هیچ بەرەو پێشچوونێكی بەخۆیەوە نەبینیوە و بەنێودەوڵەتی كردنی خاڵە سنوورییەكە پێویستی بە ڕەزامەندیی حكوومەتی عێراقییە و دەبێت ئەوان ڕەزامەندیی لەسەر بدەن".
ناوبراو ئاشكراشی كرد حكوومەتی هەرێم ئەو داوایەی ئاراِستەی حكوومەتی ناوەند كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لە چاوەڕوانیداین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران