وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:
له‌هیچ دۆخێك‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
بەشی جیهان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی له‌دۆخی ناوچه‌ی كه‌نداو نیگه‌رانه و ئه‌مریكاش به‌هۆكاری ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌هیچ دۆخێك‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامهیێكی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌رئه‌نجامی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی كورت بینیه كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه پیاده ده‌كرێت و ئامانجه‌كه‌ی له‌ناوبردنی ئابووری ئێرانه به‌شێوه‌یێكی گشتی.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاندووه: دۆخی ناوچه‌ی كه‌نداو جێگه‌ی نیگه‌رانیی حكوومه‌تی مۆسكۆیه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران دراوسێی رووسیایه و په‌یوه‌ندیێكی به‌هێزیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتووشیەتی مۆسكۆ نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران رابگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران