به‌رپرسێکی ئاسایشی سلێمانی: به‌کارهێنان و بازرگانی‌کردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان له هه‌رێم زیادى کردووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رێوه‌به‌ری نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌کارهێنان و بازرگانی‌کردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان له هه‌رێم ده‌دات و پێی وایه که بازرگانه‌کانی مادده‌ی ھۆشبه‌ر خاکی کوردستان وه‌ک ترانزێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ماده ھۆشبه‌ره‌کان به کار ده‌ھێنن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌رێوه‌به‌ری نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌کان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌کارھێنان و بازرگانی‌کردن به مادده‌ی ھۆشبه‌ر له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌راورد به شه‌ش مانگی ساڵی رابردوو له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ھه‌رێم زیادی کردووه.
ئه‌مین به‌گ ئاماژه‌ى به‌وه کرد: بازرگانه‌کانی مادده‌ی ھۆشبه‌ر له وڵاتانی دراوسێوه مادده ھۆشبه‌ره‌کان ھاورده‌ی ھه‌رێم ده‌که‌ن و ھه‌ندێک جاریش خاکی کوردستان وه‌ک ترانزێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ماده ھۆشبه‌ره‌کان به کار ده‌ھێنن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران