ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی PYD: دانووستانی سووریا به بێ ئیداره‌ی خۆسه‌ر قسر ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم سارۆخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری سووریا بۆ دیمه‌شق و ده‌وری ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له چاره‌کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته کرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له دانووستانی چاره‌کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته به‌شداری نه‌کات ئه‌وا ئه‌نجامێکی جیدی لێناکه‌وێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا نوێنه‌ری 30 له‌سه‌دی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه. هه‌روه‌ها بۆ شکستهێنانی سیاسی و سه‌ربازیی داعش له سووریا و یه‌کده‌نگکردنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌ورێکی گه‌وره‌ی گێڕاوه.
ئه‌م لێدوانانه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که هه‌فته‌ی له‌مه‌وبه‌ر گیر پترسۆن نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا سه‌ردانی دیمه‌شقی کرد و به هه‌واڵنێری ڕاگه‌یاندبوو: دیدارگه‌لێکی زۆر ئیجابی و سازێنه‌رمان ئه‌نجام داوه و له ڕۆژانی داهاتوودا کۆمیسیۆنی داڕشتنی ده‌ستووری نوێی سووریا پێک دێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران