لە سنەوە پلازمای خوێن بۆ وڵاتی نەمسا هەناردە دەکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد سەعید کەریمیان بەڕێوەبەری گشتیی خوێن گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتی نەمسا لە ڕێگای کۆمپانیای "ئۆکتافارما"وە کوالێتیی خوێنی ئەو سەنتەرەیان پەسەند کردووە و بڕیارە ئاڵوگۆڕی دەرمان و خوێن لەگەڵ وڵاتی نەمسا دەست پێبکات.
بەڕێوەبەری دایرەی خوێن­گواستنەوە لە پارێزگای کوردستان گوتیشی بڕیاریان داوە پلازمای زیادی کە لە نەخۆشخانەکان دەمێنێتەوە کۆ بکەنەوە و بۆ بەرهەمهێنانی یان هاوردەکردنی دەرمان لە وڵاتی نەمساوە بەکاری بهێنن.
کەریمیان گوتیشی مۆڵەتی هەناردەکردنی خوێنیان بۆ وڵاتی نەمسا وەرگرتووە.
شایانی باسە شاندێکی چاودێر لە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتی نەمساوە ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمە 23 و 24ی پووشپەڕ سەردانی پارێزگای کوردستانیان کردبوو و لە میانی سەردانەکەیاندا دایرەی خوێن­گواستنەوەی کوردستانیان بەسەر کردبووەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران