خبر 2019-07-16 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی قوربانیاینی تەقینەوەی شەوی ڕابردووی بەغدا بەرز بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بۆ زیاتر لە 20 كوژراو و بریندار بەرزبوەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە حوسەینیەی ئەبوفەزڵ ئەلعەباس لە باشووری خۆرئاوای بەغداد، روویان دا و بەپێی وتەی سەرچاوەیێكی ئەمنیش: تەقینەوەكان كوژرانی 2 كەس و برینداربوونی 20 كەسی دیكەیان لێكەوتوەتەوە.

سەبارەت بە وردەكاری ڕووداوەكەش، ماڵپەری سۆمەریە نیووز لەزاری سەرچاوەیێكی ئەمنیەوە بڵاوی كردەوە: تەقینەوەی یەكەم لەرێی بۆمبێكی چێنراوەوە لەناو حوسەینیەی ئەبوفەزل ئەلعەباس ئەنجام دراوە‌ و تەقینەوەی دووەمیش خۆكوژیی بووە ‌و بەهۆی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە كە ئەویش بەهەمان شێوە لەنێو ئەو حوسەینیەیەدا ڕوویداوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.