خبر 2019-07-14 06:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش هێرشی کردە سەر قەرارگای هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور

بەشی سووریا- هەواڵدەریی فەرمیی گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕایگەیاند چەکدارەکانی ئەو گرووپە لە دەیرەزوور هێرشیان کردووەتە سەر قەرارگای هێزەکانی سووریای دیموکرات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە هەواڵدەریی "اعماق" زمانحاڵی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن چەکدارەکانی ئەو گرووپە هێرشێکی خۆکوژییان کردۆتە سەر ناوەندی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور.

لە هەواڵەکەدا هاتووە ئەبووقاسم تەعمیمی لەو هێرشە خۆکوژییەکدا بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراوەوە خۆی بە قەرارگای ناوەندیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور تەقاندووەتەوە.

هەواڵدەرییەکانی داعش ئیدیعا دەکەن لەو هێرشەدا کە گەورەترین هێرشی ئەمساڵ بووە چەندن کوژراو برینداری لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکراتدا لێکەوتووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.