خبر 2019-07-14 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەڵکی شاری باب دژی دەستوەردانی سەربازیی تورکیا گردبوونەوە

بەشی سووریا- خەڵکی شاری باب لە گردبوونەوەیێکی ناڕەزاییدا داوا دەکەن هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە شارەکەیان چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەڵکی شاری باب دژی دەستوەردانی سەربازیی تورکیا گردبوونەوە و داوا دەکەن هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە شارەکەیان چۆڵ بکەن.

خەڵکی باب لە کۆڵانی شێخ عەقیل گردبوونەوەکەیان ڕێکخست و ناڕەزایی خۆیان هەمبەر ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لەو شارەدا دەربڕی، کە ئەمەش ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سەربە تورکیای لێکەوتەوە.

خەڵکی شاری باب بە هەواڵنێرانیان وتووە: هێزە سەربازییەکان بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی هەوڵی تاڵان کردنی ماڵ و حاڵی ئێمەیان داوە.

سەرچاوە: هاوارنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.