ڕووسیا: گفتوگۆکانی ئاستانە لە مانگی داهاتوو دەست پێدەکەنەوە
بەشی سووریا- لە سەرەتای مانگی داهاتوو گفتوگۆکانی ئاستانەی تایبەت بە پرسی سووریا لە کازاخستان دەست پێدەکەنەوە، پێکهێنانی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا و رەوشی ئیدلیب مژاری سەرکیی دیدارەکانی ئەستانە دەبن.
کوردپرێس:
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی پرسیارێکی ڕووداودا دەڵێت ''لەبارەی لیژنەی دەستووری سووریا پێشکەوتنی باش بەدیهاتووە''.
میخایل بۆگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاب لە نورسوڵتانی پایتەختی کازاخستان، کۆبوونەوەکانی ئاستانە دەست پێدەکەنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بۆ یەکەم جار نوێنەرێکی عێراق و لوبنان وەک چاودێر بەشدار دەبن.
بۆچوونی بەکارهێنەران