خبر 2019-07-11 13:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ڕوفاتی 44 شەهیدی سەردەمی شەڕ ڕادەستی ئێران دەكاتەوە

بەشی ئێران- عێراق لە مەرزی سنووری شەلامچەی نێوان هەردوو وڵات، ڕوفاتی 44 شەهید ڕادەستی لایەنی ئێران دەكاتەوە كە قوربانی جەنگی عێراق-ئێرانن.

کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێک كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن دەزگای مەرزە سنوورییەكانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە: "عێراق ڕوفاتی 44 شەهیدی جەنگى ئێران و عێراق ڕادەستی ئێران كردەوە، پرۆسەكەش بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرگرتن و ڕادەستكردنی شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتی مافەكانی مرۆڤی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق و بە ئامادەبوونی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەڕێوەچوو".

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەنێوان 44 ڕوفاتەكەدا، 21یان ناسراونەتەوە و 23 ڕوفاتى تريان نەناسراون، و لە پرۆسەكانی هەڵكۆڵینی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە پارێزگەكانی بەسرە و میسان دۆزراونەتەوە".

ناوبەناو مەراسیمی ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی قوربانیانی جەنگی عێراق- ئێران لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت كە لە ساڵی 1980 دەستیپێكرد و هەشت ساڵ بەردەوام بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.