خبر 2019-07-11 04:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان لەگەڵ وەفدێکی باڵای عێراقی دیداری کرد

بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازیی لە وەفدێکی باڵای عێراقی کرد کە پێکهاتبوون لە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق و نجاح شمەری وەزیری بەرگری و مستەفا کازمی سکرتێری هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ شاندێکی باڵای عێراقی دیداری کرد کە پێکهاتبوون لە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق و نجاح شمەری وەزیری بەرگری و مستەفا کازمی سکرتێری هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق.

شاندە عێراقییەکە پێش ئەوەی لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببنەوە لەگەڵ هاوتا تورکەکانی خۆیان دیداریان کردبوو پاشان هاتبوونە کۆشکی سەرۆککۆماری تورکیا و بە یاوەریی هەریەک لە وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سکرتێری دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە میت کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان پێکهێنا.

لەبارەی وردەکاریی دیدارەکەوە زانیارییێکی ئەوتۆ بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.