خبر 2019-07-08 07:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی عێراق لە دیداری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا:

بەغدا رێگە نادات خاكی عێراق دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق لەمیانی پێشوازی كردنی لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند: رێگەنادرێت خاكی عێراق دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجاح ئەلشمری، وەزیری بەرگریی عێراق، ڕۆژی یەكشەممە پێشوازیی كرد لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری، لەمیانی كۆبوونەوەكەشدا ئەلشمری بە جەیمس جێفری راگەیاند: "رێگە نادات خاكی عێراق ببێتە هۆی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێی".

سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئەلشمری ئاماژەی بەوەكرد: " لەبارەی بەردەوامی هاریكاری و پشتگیری سەربازی لە چالاكیەكانی دژ بە پاشماوەكانی داعش لە عێراق گفتوگۆ ئەنجام دراوە".

ئەلشمری راشیگەیاندووە " جەیمس جێفری لای خۆیەوە كار و چالاكیە سەربازیەكانی عێراقی دژ بە پاشماوەی رێكخراوی چەكدارانی داعش بەرز نرخاندوە و دووپاتی كردوەتەوە، كە رێز لە سەروەری و بڕیارە سەربازی و سیاسیەكانی خاكی عێراق دەگرێت".

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.