هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر که‌رکووک کوژرانی چه‌ند چه‌کدارێکی داعشی لێکه‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق باسی له‌وه کرد که به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک حه‌شارگه‌یێکی داعش خاپوور کراوه و له ئه‌نجامدا سێ تیرۆریستیی داعش کوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 7ی ته‌مووزی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به‌پشتبه‌ستن به زانیاریی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق حه‌شارگه‌یێکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان له ناوچه‌ی "وادی زغیتون"ی ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک بۆردومان کردووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که به دوای هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای که‌رکووک، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق پشکنینی له ناوچه‌که کردووه و ئاشکرا بووه که حه‌شارگه‌که‌ی داعش به ته‌واوه‌تی خاپوور کراوه و سێ چه‌کداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ش کوژراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران