خبر 2019-07-07 14:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

7 خوێندکاری زانکۆی کوردستان دەنێڕدرێنە زانکۆیێکی وڵاتی نەمسا

بەشی کوردستان- 7 خوێندکاری زانکۆی کوردستان توانییان گرەنتی خوێندن لە زانکۆی FH JUANNEUMی وڵاتی نەمسا مسۆگەر بکەن و لە پاییزی 2019 یان بەهار 2019 بۆ خوێندن دەچنە ئەو زانکۆ ئەورووپییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس 7 خوێندکاری زانکۆ کوردستان لە بەشەکانی ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و بەڕێوەبەراریەتیی گەشتیاری و ئەندازیاریی کارەبا و ئەندازیاریی پیشەیی گرەنتی خوێندنیان لە زانکۆی FH JUANNEUMی وڵاتی نەمسا وەرگرتووە و بڕیارە لە پاییزی 2019 یان بەهاری 2020 بۆ خوێندن بچنە ئەو زانکۆ ئەورووپییە.

شایانی باسە زەمالە و سکۆلارشیپی خوێندنی ئەو 7 خوێندکارە بە بڕی مانگانە 1050 یۆرۆ لە ڕێگای سکۆلارشیپی ئەو گرەنتەوە خەرج دەکرێت و بۆ وەرگیراوان تێچووی نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.