یەکەمین کۆنگرەی سەرانسەریی شێعری کوردی لە ئیلام بەڕێوەدەچێت
بەشی ئیلام- بەرپرسی خولقاندنە هونەرییەکانی ناوەندی هونەریی ئیلام ڕایگەیاند: یەکەمین کونگرەی سەرانسەریی شێعری کوردی «هانا» لە ئیلام لە ڕۆژەکانی 17 و 18ی پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت.
فەرهاد شامورادیان بەرپرسی خولقاندنە هونەرییەکانی ناوەندی هونەریی ئیلام بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: یەکەمین کۆنگرەی سەرانسەریی شێعری کوردی «هانا» لە ئیلام لە ڕۆژەکانی 17 و 18ی پووشپەڕ لە دوو نەوبەتی دوانیوەڕۆدا بەڕێوەدەچێت و شاعێران دواهەمین بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
بەرپرسی خولقاندنە هونەرییەکانی ناوەندی هونەریی ئیلام ڕاشیگەیاند ئەمە یەکەم کونگرەیە لەبارەی ئەدەبیات، شێعر و مۆسیقای کوردی کە بەتەواویی خۆجێییە لە ئیلام بەڕێوەدەچێت.
شامورادیان زیادی کرد گرووپی مۆسیقای کوردیی «ڕازان» لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا چەند پارچە مۆسیقا پێشکەش دەکات و پێشکەشکاری ئەم کۆنگرەیە دوکتۆر «حەبیبوڵڵا بەخشوودە»یە.
شایانی باسە کۆنگرەکە لەو ڕۆژانەدا کە ڕاگەیێندرا کاتژمێر 17 لە هۆڵی فەرهەنگیی هونەریی ئیرشادی ئیلام بەڕێوە دەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران