خبر 2019-07-06 15:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان و پۆتین پەیوەندییێكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان و ڤلادمیر پۆتین پەیوەندییێكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسیان لە رەوشی ناوچەكە كرد.

کوردپرێس: سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و لەو راگەیاندراوەدا باسیان لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنی نێوان پۆتین و ئەردۆغان كردووە بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، پۆتین و ئەردۆغان تیشكیان كردوەتە سەر رەوشی ناوەخۆی لیبیا و لەورووەوە زانیاریان بە یەكتری داوە، هەروەها باسیان چۆنییەتی چارەسەركردنی رەوشەكە كردوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە رەوشی ناوەخۆیی سووریا كردووە.

لەو پێوەندییەدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سەرەخۆشی لەگەڵی رووسیا و کەسوکاری ئەو کارمەندە رووسیانە کرد کە لە رووداوی ژێردەریاییەکەی دەریای بارەنتدا گیانیان لەدەست دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.