وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی UN ئه‌نجام دا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا هه‌سه‌ده و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێککه‌وتنێکیان له‌سه‌ر به‌خزمه‌ت‌نه‌گرتنی سه‌ربازه منداڵه‌کان و ڕێگری له چه‌كداركردنی منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ واژۆ کرد که کاردانه‌وه‌ی توندی تورکیای به‌دواوه بوو.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ست که‌وتووه مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی به ئا‌نتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کردووه و ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته‌که‌ی به‌و ڕێککه‌وتنه ده‌ربڕیوه.
ڕۆژی ڕابردووش چاووشئۆغڵۆ له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی TRTی تورکیادا ناڕه‌زایه‌تیی توندی وڵاته‌که‌ی به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌سه‌ده و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ربڕی و گوتی: فه‌ره‌یدوون سینیرلی ئۆغڵۆ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌ییی تورکیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوو یادداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕادەستی هه‌ریه‌ک له نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری جنێڤ و كاربه‌ده‌ستانی سویسرا کردووە.
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌ییی تورکیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ر دوو یادداشتنامه‌كه‌دا ئه‌و دۆكیومێنته‌ی هاوپێچ كردووه كه تایبه‌ته به داواكراوبوونی فه‌رهاد عه‌بدی شاهین به بوڵته‌نی سوور له لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56848
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56887
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران