خبر 2019-07-06 07:39 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھاوسەفەرێکی مەزهەر خالقی: پێشوازییێکی گەورەی فەرمی و میللیی بێوێنە لە خالقی کرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، یەكێك لە هاوسەفەرانی گەشتی گەڕانەوەی هونەرمەندی ناوداری کورد مەزهەری خالقی بۆ سنەی بوو و چیرۆکی پێشوازیی خەڵكی کوردستانی ئێرانی گێڕاوەتەوە و دەڵێت، "فرمێسکی خۆشیان بەسەردا ڕشت و گوڵبارانیان کرد".

کوردپرێس:

خەلیل عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، باس لەگەشتەکە دەکات لەگەڵ هونەرمەند مەزهەری خالقی و نووسیویەتی،" بەشانازییێکی زۆرەوە ھاوگەشتی ھونەرمەندی گەورەی کوردستان مامۆستا مەزھەری خالقی بوم بۆ شاری سنەی مەڵبەندی ھونەر و رۆشنبیری، بۆ بەشداری­کردن لە کۆنگرەی ناودارانی کورد کە زانکۆی کوردستان لە رۆژانی 2-3ی تەموز سازی کردبوو.

خەلیل عەبدوڵا دەشڵێت، " ھەر لەسەر سنوورەوە تا سنە و مانەوەی چوار رۆژی لەوێ، پێشوازییێکی گەورەی فەرمی و میللیی بێوێنە لە خالقی کرا".

لە تاران و ھەموو شارەکانی کوردستانەوە بەسەدان کوڕ و کچی گەنج و ژنان و پیاوانی تەمەنە جیاوازەکان و روناکبیران و ھونەرمەندان و چین و توێژەکانی دیکە، بە چەپکە گوڵی خۆشەویستییەوە ھاتنە دیداری و فرمێسکی خۆشیان بەسەردا ڕشت و گوڵبارانیان کرد.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕونیدەکاتەوە، "ئەوەی جێگەی تێرامان بو لە تاران و ھەمو شارەکانی کوردستانەوە بەسەدان کوڕ و کچی گەنج و ژنان و پیاوانی تەمەنە جیاوازەکان و روناکبیران و ھونەرمەندان و چین و توێژەکانی دیکە، بە چەپکە گوڵی خۆشەویستییەوە ھاتنە دیداری و فرمێسکی خۆشیان بەسەردا ڕشت و گوڵبارانیان کرد، وێنەی یادگارییان لەگەڵدا گرت، دیمەنەکان ھێندە حەماسی و ناخ ھەژێن بوون، کە بۆ من وەسف ناکرێن".

شەپۆلی ئەو ھەمو ڕێز و موحیبەت و پێشوازییە میللییە، تابلۆیێکی جوانی مێژویی و کوردەواریی پڕمانایە، دەنگە ناڕازییەکانی نێو تۆڕی فەیسبوک دەشارێتەوە و گەورەیی و خۆشەویستیی خالقی لە ناو دڵی کوردستانیاندا زیاتر ئەدرەوشێنێتەوە". هاوگەشتەکەی خالقی وادەڵێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.