وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا: مانگی دابێ لووتكه‌ی سێ قۆڵیی ڕووسیا و ئێران و تورکیا لە ئەنقەرە کۆ دەبنەوە
بەشی تورکیا-گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگەیاند، مانگی داهاتوو لووتكه‌ی سێ قۆڵیی وڵاتانی گه‌ره‌نتیکا‌ری سووریا ئه‌نجام ده‌درێت.
کوردپرێس:
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند "مانگی ئاب به‌سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لووتكه‌ی سێ قۆڵی وڵاتانی گه‌ره‌نتیکا‌ری سووریا له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆكی رووسیا و ئێران به‌شدار ده‌بن".
كاڵن رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئیدلب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا، پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا، دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی نووسینەوەی ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پەنابەرەکان ده‌خرێنه به‌رباس".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا گوتیشی "تیمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر سێ وڵات كارده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی رۆژێكی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی لووتکەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران