گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا:
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پێشێل كردنی یاسا نێودهوڵهتییهكانە
بەشی سووریا- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌هۆكاری ئاڵۆزتربوونی ره‌وشی ئه‌و وڵاته وه‌سف ده‌كات.
کوردپرێس: ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندووە مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكوو بارودۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كات.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له رۆژهه‌ڵات و باكووری سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
رووسیا و سووریا بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به پێشێل كردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سەرچاوە : K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران