خبر 2019-07-03 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مۆدێڕنترین شاری یاریی ڕۆژئاوای ئێران لە ورمێ دەکرێتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بریکاری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری ورمێ ڕایگەیاند بەبۆنەی هەفتەی دەوڵەتەوە شاری یاریی چیچەست لە ورمێ دەکرێتەوە کە گەورەترین شاری یاریی بەشی ڕۆئاوای ئێران دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عادل فەتاحی بریکاری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری ورمێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئەمساڵ بەبۆنەی قەیرانی دارایییەوە کرانەوە شاری یاریی چیچەست دوا کەوتووە بەڵام ئەمساڵ لە هەفتەی دەوڵەتدا ئەو شاری یاریییە دەکرێتەوە کە گەورەترین شاری یاریی بەشی ڕۆژئاوای ئێرانە.

فەتاحی گوتیشی ئەو شاری یارییە دەکەوێتە پەنای دەریاچەی ورمێ و ئەوەش دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە پڕۆژەکە و لە باری گەشتیاریییەوە دەرفەتێکی زێڕین بۆ شارەکە دەڕەخسێنێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد ڕووبەری شاری یاریی چیچەک 16 هێکتار (48 دۆنم)ە و باخچەی گوڵ و تاڤگەی مۆزیکاڵ و ئوتێلی 4 هەسێرە و ڕێستوورانت و زەویی تیروکەوان و هێڵی نیشتنەوەی فڕۆکەی یاری و زەویی یاریی تۆپی دەست و قەڵای چێوی و کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاریی دیکەش لە خۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.