خبر 2019-07-01 11:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری کوردستان داوای دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و سنە دەکات

بەشی کوردستان- پارێزگاری سنە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێران ئێیەر، داوای دەستپێکردنی گەشتی فڕۆکەوانی لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای سنە دەکات.

کوردپرێس:

بەهمەن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی نیشتمانیی ئێران (ئێران ئێیەر) کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەپێویستی زانی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان سلێمانی و سنە بکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن بەتایبەت بۆ چارەسەری پزیشکی و ناچارن بڕۆنە تاران.

پارێزگاری سنە گلەیی لە کەمیی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سنە و هەروەها نەگونجاوبوونی کاتەکانی گەشتکردن کرد و داوای کرد، گەشتەکان لە کاژێرەکانی بەیانی زوو و کاژێرەکانی کۆتایی رۆژ ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی ببێتە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان.

ئێستا گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی تەنیا لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ تاران ئەنجام دەدرێت و هیچ گەشتێکی ئاسمانی لەنێوان هەریمی کوردستان و پارێزگای کوردستان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.