خبر 2019-06-19 04:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی سووریا: نامانەوێت لەگەڵ توركیا بكەوینە جەنگەوە

بەشی سووریا- پاش گرژییەکانی نێوان تورکیا و سووریا کە لە ئیدلیب دروست بووە وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند سووریا بەهیچ شێوەیێک نایەوێت لەگەڵ توركیادا بكەوێتە جەنگەوە.

کوردپرێس:

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەمیانەی سەردانێكدا بۆ چین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كۆ بوویەوە و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی، تیشكی خستە سەر ئەو گرژییانەی لەم دواییەدا لەنێوان دیمەشق و ئەنكەرە لە ئەنجامی هێرشكرنە سەر بنكەكانی سوپای توركیا لەشاری ئیدلب دروست بووە و تەئكیدی كردەوە: "سووریا بەهیچ شێوەیێک نایەوێت لەگەڵ توركیادا بكەوێتە جەنگەوە"،

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "دۆخی ئێستای وڵاتكەی ئاشتی و سەقامگیری دەخوازێت نەك پێكدادان و جەنگ".

وەزیری دەرەوەی سووریا هەروەهاش بە پێویستی زانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دژی ئەو سزا و گەمارۆ ئابوورییانە بوەستێتەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر وڵاتانی سووریا و چین و ئێران و ڤەنزوێلا سەپێندراون.

ناوبراو گوتیشی: "سیاسەتەكانی ئەمریكا بەردەوام هۆكارێكی سەرەكی قوڵبوونەوەی ئاڵۆزییەكانە لەسەرانسەری جیهاندا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.