قامیشلۆ.. تەقینەوەیێک ناوەندی هێزەكانی ئاسایشی كردە ئامانج
قامیشلۆ.. تەقینەوەیێک ناوەندی هێزەكانی ئاسایشی كردە ئامانج لەنزیك ناوەندی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا تەقینەوەیێک ڕووی دا.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی حوزەیرانی 2019 بۆمبێكی چێنراو لە نزیك ناوەندی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە شاری قامیشلۆ تەقیوەتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە، تەقینەوەكە تەنها زیانی مادیی بووە و هیچ زیانێكی مرۆییی بەدواوە نەبووە.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆ.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران