خبر 2019-06-14 12:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو تۆمەتباری تەقینەوەکانی کەرکووک دەستگیرکران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباری تەقینەوەکانی مانگی رابردووی کەرکووک شەوی پێنج شەممە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: ئەو دوو تۆمەتبارە بەرپرسن لە چاندنی بۆمب لە شەوی ٣٠ی ئایاردا لە چەند شوینێکی کەرکووک کە بەھۆی تەقینەوەیانەوە دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی سنووری ناحیەی ریازە و دانی بەوەداناوە کە بۆمبی لە شەقامی قودس و سەر رێگای بەغدا داناوە لەشەوی ٣٠ی حوزەیراندا، بە ھاوکاری تۆمەتبارێکی دیکە کە ئەویش دەستگیرکراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەکردووە، ئەو دوو تۆمەتبارە سەر بە داعشن و لەدوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کار لەگەڵ ئەو رێکخراوە دەکەن.

سەرچاوە: هاووڵاتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.