هەولێر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعوودیا ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هێرشە مووشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای سعوودیە ئیدانە دەكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرش مووشەكییە دەكەین كە رۆژی چوارشەممە 2019/6/12 كرایە سەر فڕۆكەخانەی ئەبها لە شانشینی سعوودیە و لە ئەنجامدا بیست و شەش كەسی سڤیل بریندار بوون و زیانی گەورەش بەر فڕۆكەخانەكە كەوت".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو رووداوە دەخوازێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران