گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ئاسمانیی عێراق کرایه ئامانج
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشکرای کرد که گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته له ڕێگای سێ خۆمپاره‌وه کراوه‌ته ئامانج به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی گیانی لێبکه‌وێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که بنکه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له باشووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین و 64 کیلۆمه‌تریی باکووری شاری به‌غدا له ڕێگای سێ خۆمپاره‌وه کراوه‌ته ئامانج.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: به‌هۆی به‌رکه‌وتنی خۆمپاره‌وه ئاگر له ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د وه‌ک گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ئاسمانیی عێراق و شوێنی جێگیربوونی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف-16 که‌وتۆته‌وه به‌م حاڵه‌شه‌وه ئاگره‌که کوژاوه‌ته‌وه و هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران