خبر 2019-06-14 11:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
موقتەدا سەدر:

هەڵمەتی تیرۆریستی دژ بە تورکیا و بۆردوومانی عێراق لەلایەن ئنقەرەوە شەرمەزار دەکەم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبەری رەوتی سەدر هەڵمتی تیرۆریستی بۆ سەر تورکیا و هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاكی عێراق شەرمەزار دەكات و داوادەكات بەغدا رێككەوتنەكانی لەو بارەوە لە گەڵ ئەنقەرە هەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشانەی لە عێراقەوە دەكرێنە سەر توركیا، رایگەیاندووە: داوا دەكەم حكوومەتی عێراق پارێزگاری لە باشوور و باكوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتەكەی بكات و رێگە نەدات لە عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر وڵاتانی دیكە و بەپێچەوانەشەوە".

سەدر ئیدانەی بۆردوومانەكانی توركیای كردووە بۆ سەر خاكی عێراق و رایگەیاندووە كە ئەو بۆردوومانانە پێچەوانەی رێكەوتنەكانە و هیچ مانایێكی نییە، پێویستە عێراق سەرجەم ئەو رێكەوتننانە هەڵبوەشێنێتەوە و پارێزگاری لەسەروەری ئاسایشی بكات.

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە كە كێشەكانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیێکی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بكات.

جێی باسە بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە، سوپای توركیا چەند ساڵێكە بە بەردەوامی ناوچە سنووریەكانی هەرێم بۆردوومان دەكات و لە ماوەكانی رابردووشدا بە قوڵایی چەندین كیلۆمەتر هێزەكانی لە سەر خاكی عێراق جێگیر كردووە.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.