خبر 2019-06-13 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە ناوەندگیریی ڕووسیا و تورکیا ئاگربڕ لە ئیدلیب ڕاگەیێندرا

بەشی سووریا- پاش چەندین خول ناوەندگیری کردنی ڕووسیا و تورکیا لە نێوان دەوڵەتی دیمەشق و سەربزێوانی سووریا، لە ئەنجامدا ئاگربڕ لە نێوان ئەو دوو لایەنە لە باکووری ئیدلیب ڕاگەیێندرا.

کوردپرێس:

میدیا ڕووسییەکان و میدیاکانی ناوچەکە ڕایانگەیاند ئاگربڕی نێوان دەوڵەتی دیمەشق و نەیارانی بەشار ئەسەد بە ناوەندگیریی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری ئیدلیب ڕاگەیێندرا و ئاگربڕەکەش ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە دانیشتنەکانی ئەستانەدا وەکوو ناوچەی داماڵراو لە چەک ناویان لێ برابوو.

هەروەهاش هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لەو کاتەوە ئاگربڕەکە ڕاگەیێندراوە تەقە و پێکدادان لەو ناوچەیە تەواو کەم بۆتەوە.

تا ئێستاش باسی ئەوە نەکراوە کە ئاگربڕەکە تا کەی بەردەوام دەبێت بۆیە زانیاریی زیاتر دواتر بڵاو دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.