تەقینەوەیێک لە عەفرین ڕوویدا
بەشی سووریا- ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیێک لە ناوەندی عەفرین ڕوویدا و سێ چەکداری نزیک لە دەوڵەتی تورکیا کوژران و بریندار بوون.
کوردپرێس: ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی وڵات-ی ناوەندی عەفرین تەقینەوەکە ڕوویدا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە چەکدارێکی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا کوژرا و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.
زانیارییە سەرەتاییەکان ڕایدەگەیێنن تەقینەوەکە لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران