خبر 2019-06-11 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: تورکیا بەڵێنەکانی لەبارەی سووریاوە زووتر جێبەجێ بکات

بەشی سووریا- سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وتەکانیدا ئاماژە بە دوا گۆڕانکارییەکان لە ئیدلیب دەدات و لەبارەی زیاد بوونی گرژییەکان و پێکدادانەکان هۆشداری دەداتە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی ئەو ئیدیعایە کە باس لە پڕچەک کردنی هێزە دژبەرەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە دەکات وتی: لەبارەی ئەمەی کە تورکیا چەکی بۆ میلیشیاکان ناردبێت هیچ زانیاریێک بە ئێمە نەگەیشتووە. ئێمە چاوەڕوان دەکەین تورکیا بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتننامەی سوچی لەبارەی جوداکردنەوەی تیرۆریستەکان لە دژبەرانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەزووترین کات جێبەجێ بکات. ئەگی نا وەڵامێکی ڕووخێنەرمان بۆ هێرشی تیرۆریستەکان لە ئیدلیبەوە دەبێت.

ناوبراو لەدێژەی وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: "هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە سەبارەت بەوەی کە تورکیا بۆ گرووپی تیرۆریستیی تەحریر الشام چەکی ناردبێت. لەبارەی ئەمەیش کە سەرچاوەی سەرەکیی چەکەکان لە کوێیە و لەلایەن چ کەسانێکەوە دێت زانیاریی متمانەپێکراومان پێنەگەیشتووە. لە ئیدلیب چەکی ڕۆژئاوایی زۆر بینراوە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.