خبر 2019-06-01 12:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:

ناوچه‌ی ئارام له ‌باكووری سووریا ڕێ لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و کوردەکان دەگرێت

بەشی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامە بۆ دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌باكووری سووریا وبەوەش دەیانەوێت ڕێ لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له ‌به‌رلین، لە كۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به‌ڕێگای ئاشتییانه، ئه‌مریكا پشتگیری له ‌هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

ناوبراو وتیشى هه‌وڵی دروست كردنی سیستمێک ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی باکووری سووریا و دەیانەوێت ڕێگە لە پێکدادانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن، کە مەبەستی یەپەگەیە.

هاوکات میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردوەتەوە، ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئەمریکا داوە، بەشداری بکات لە دروست کردنی ناوچەی ئارام و پاراستنی کوردەکان لە باکووری سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.