خبر 2019-05-28 11:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا ئوپەراسیۆنێکی سەربازیی قورسی لە باکووری عێراق دەست پێکرد

بەشی تورکیا- ئوپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بە ناوی "چنگال"ەوە لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراق دەستی پێکرد کە دەوترێت ئوپەراسیۆنێکی قورسە بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە دەست کەوتوون سوپای ئەو وڵاتە ئوپەراسیۆنێکی قورسی دژبە پەکەکە لە ناوچەی خواکورکی سەربە باکووری عێراق و لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.

لە هەواڵەکەدا گوتراوە هەردووهێزی ئاسمانی و زەمینیی سوپای تورکیا هاوکات بە ئوپەراسیۆنێکی سەربازی بارەگاکانی پەکەکە دەکوتن. لە یەکەم کاتژمێرەکانەوە هێزی تۆپخانەی سوپای زەمینیی تورکیا ئامانجەکانی پێکا و پاشان هێزی ئاسمانی دەستی بە تۆپباران کرد. لە ئوپەراسیۆنەکەدا هێزی کۆماندۆی تورکیا بەشدارە.

شایانی باسە لە ئوپەراسیۆنی "چنگال"دا پێشتر تەنها هێرشی ئاسمانی دەکرا بەڵام ئێستا هێردوو هێزی ئاسمانی و زەمینیی سوپای سووریا دژی بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ئوپەراسیۆنەکە ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.