دیسان ده‌غڵودانی جووتیارانی که‌رکووک سووتێنرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دیسانه‌وه ده‌غڵودانی جووتیارانی چه‌ند گوندێکی سنووری داقوق له که‌رکووک سووتێنرا و بۆمبێکی چێنراویش به دوو هاووڵاتی ته‌قییه‌وه که برینداریانی کردووه.
کوردپرێس:
شه‌وی ڕابردوو 22ی ئایاری 2019 ده‌غڵودانی جووتیارانی گونده‌کانی عه‌لی سه‌رایی و سه‌ید ته‌حسین و ئه‌نانه که سێ گوندی کاکه‌یی نشینن گڕیان گرتووه.
هه‌روه‌ها دانیشتوانی گونده‌کان باسیان له‌وه کردووه که ئاگره‌که به‌هۆی هاوه‌نی چه‌کدارانی داعشه‌وه که‌وتووه‌ته‌وه و له کاتی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌دا بۆمبێکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو برا بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌غڵودانی جووتیارانی چه‌ندین گوندی‌تری کوردنشین له ناوچه‌که سووتێندران.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران