وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و ڕووسیا دواپێشهاته‌کانی ئیدلبیان تاوتوێ کرد
به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ئه‌نجام دا و دواپێشهاته‌کانی ئیدلبیان تاوتوێ کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌کانی ئیدلبیان کرد.
وه‌زاره‌رتی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد: له پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و ڕووسیادا تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی ئیدلب، بابه‌ته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سۆچی و ئه‌و ڕێوشوێنانه كرا كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران