خبر 2019-05-21 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەمار حەکیم: دەبێت ڕێگری بکرێت لە سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ڕەوتی حکمە جەخت دەکاتەوە کە دەبێت ڕێگری بکرێت لە سەرهەڵدانی شەر لە نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەگریش شەڕ سەری هەڵدا دەبێت عێراق خۆی دوور بگرێت.

بەپێی هەوالی کوردپرێس، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حکمە لەبارەی گرژییەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر لە نێوان ئێران و ئەمریکا شەڕێک سەرهەڵبدات ئەوا وڵاتەکەی زیاترین خەسار لەو شەڕە دەبینێت.

حەکیم ڕاشیگەیاند: بە هەر شێوەیێک بووبێت دەبێت ڕێگری لەو شەڕە بکەین و توندڕەوەکان لە لایەنە جیاوازەکانەوە دەبێت بێدەنگ بکرێن.

سەرۆکی ڕەوتی حکمە دەیشڵێت دەبێت دروشمی "بەر لە هەموو شتێک عێراق" و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لەبەر چاو بگرین و لەبەرژەوەندیی عێراق و ناوچەکەدایە کە قەیرانی ئێستاکە لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.