یه‌که‌مین فێستیڤاڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان له پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاره‌ش حسێن‌په‌ناهی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی‌کردنی ڕۆژی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان گوتی: هاوینی ئه‌مساڵ یه‌که‌مین مێهره‌جانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان له پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت که له نێوان به‌شی په‌یوه‌ندیی گشتیی داموده‌زگاکانی جێبه‌جێکار و به مه‌به‌ستی ئاشنابوونی زیاتری ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانیان ساز ده‌کرێت.
ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌گه‌ری زۆره فێستیڤاڵه‌که له هه‌فته‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌ڕێوه بچێت و ڕاشی‌گه‌یاند: ئامانجێکی دیکه‌ی یه‌که‌مین فێستیڤاڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان له پارێزگای کوردستان ئه‌نجامدانی ئه‌رکی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانه له‌پێناو ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاریی باشتری داموده‌زگاکانی جێبه‌جێکار به خه‌ڵک.
حسێن‌په‌ناهی گوتیشی: سه‌ره‌ڕای گرنگیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان بۆ ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاریی داموده‌زگاکان هه‌وڵ ده‌درێت له‌مه‌وبه‌دوا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگا له‌ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت که ئه‌م چاودێرییه به مه‌به‌ستی ڕێگرتنه له ده‌ستنیشان‌کردنی که‌سانی ناکارامه بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی داموده‌زگای جێبه‌جێکار.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان کارتێکه‌رییێکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی پارێزگا و ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاریی باشتر به خه‌ڵک به‌دواوه بێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 27ی مانگی گوڵان ناوی ڕۆژی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی له‌سه‌ر نراوه و ئه‌م ڕۆژه له ئاستی جیهاندا ڕۆژی گواستنه‌وه و کۆمه‌ڵگای زانیاری ناوی لێنراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران