مه‌سروور بارزانی پێشوازی له سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق کۆ بوویه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایان تاوتوێ کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 تاڵب شغاتی سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کردووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که دوو لایه‌ن له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمیان خستۆته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران