12 چه‌کداری داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له که‌رکووک له حاڵێکدا 12 چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کرد که پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سێ پارێزگای ئه‌و وڵاته داڕشتبوو.
کوردپرس:
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 12ی ئایاری 2019 فازڵ ئهبورغیف کارناسی ئه‌منیی عێراق به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی گوت: هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه 12 چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر بکه‌ن که پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله داڕشتبوو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌ستگیرکراوان جینایه‌تکارترین چه‌کدارانی داعش دێنه ئه‌ژمار و له لێپێچینه‌وه‌کاندا دانیان به دامه‌زراندنی چه‌ندین حه‌شارگه ناوه و جگه له‌وه‌ش له نێو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا به‌رپرسی دیوانی زه‌کاتی ویلایه‌تی که‌رکووک هه‌بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی دیکه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران